ئامانجی سەرەکی پاکێجەکە: دروستکردنی ماسولکەی بێ چەوری، بەدەستهێنانی وزە و تەرکیزێکی زۆر بۆ ئەنجامدانی ڕاهێنانە قورسەکان، وە پاراستنی تەندروستی گشتی و بەهێزکردنی بەرگری جەستە.
ڕۆڵی بەرهەمەکان لەم پاکێجەدا:
وەی پڕۆتین (Maximum Whey Protein): سەرچاوەیەکی خاوێن و خێرا هەرسکەرە بۆ پێدانی پڕۆتین بە ماسولکەکان، یارمەتی گەشەکردن و چاکبوونەوەیان دەدات بەبێ زیادکردنی چەوری.
پری-وۆرکاوت (Pre-Workout): وزە، تەرکیز، و پەمپێکی زۆر بەهێزت پێدەبەخشێت پێش ڕاهێنان بۆ ئەوەی بەرزترین ئاستی تواناکانت بەکاربهێنیت. هەروەها (ئێڵ-کارنیتین)ی تێدایە کە یارمەتی سووتاندنی چەوری و گۆڕینی دەدات بۆ وزە.
مەڵتی ڤیتامین (A-Z Multivitamins): کەمی ڤیتامین و کانزاکان لە جەستەدا پڕدەکاتەوە، بەرگری بەهێز دەکات و وزە و چالاکی ڕۆژانە دەبەخشێت.
بە کورتی: پاکێجێکی نموونەییە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت ماسولکەی ساف دروست بکەن و پێویستیان بە وزەیەکی زۆر هەیە بۆ ڕاهێنانەکانیان، لەگەڵ پاراستنی تەندروستییەکی پۆڵایین.